Credits
PERFORMING ARTISTS
Arsh Osman
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Arsh Osman
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Arsh Osman
Producer
Lyrics
گەر ببێت بە دونیاش
نایکێشم هەناسەی ناوی
ئەو قومارەی دەستمان پێ کرد
خراپ تیای دۆڕاندم بە چاوی
قومار بە گیانم بە ژیانم
بە هەرچیەک هەیە لە ناونیشانم
سفریش بە دەستەوە لە گەڵتا
ئێستا لە هەموو شتێک پەشیمانم
بۆ هەر شوێنێک ئەڕۆی هەر ڕەنجەڕۆی
ئیتر دڵ ناتگرێتە خۆی
ئێرە شوێنی تۆیە من وا دەڕۆم
پێویست ناکا تۆ بڕۆی
چونکە دۆڕاو منم لەم قومارەدا
براوەکەش بەس تۆی
بۆ هەر شوێنێک ئەڕۆی هەر ڕەنجەڕۆی
دڵم ناتگرێتە خۆی
ئێرە شوێنی تۆیە من وا دەڕۆم
پێویست ناکا تۆ بڕۆی
چونکە دۆڕاو منم لەم قومارەدا
براوەکەش بەس تۆی
چاوەکانم تەڕبووە
دەستیشم لە تۆ بەربووە
ئەو ئازارانەی کە پێت دام
یەک دانەشیم بیرنەچووە
هیچم نەماوە من ئیتر بۆ وتن
هەستەکانم بۆت وەکو بتن
خەیاڵەکانم تێکچووە
دڵ و ڕۆحم لەت و پەتن
بۆ هەر شوێنێک ئەڕۆی هەر ڕەنجەڕۆی
ئیتر دڵ ناتگرێتە خۆی
ئێرە شوێنی تۆیە من وا دەڕۆم
پێویست ناکا تۆ بڕۆی
چونکە دۆڕاو منم لەم قومارەدا
براوەکەش بەس تۆی
بۆ هەر شوێنێک ئەڕۆی هەر ڕەنجەڕۆی
دڵم ناتگرێتە خۆی
ئێرە شوێنی تۆیە من وا دەڕۆم
پێویست ناکا تۆ بڕۆی
چونکە دۆڕاو منم لەم قومارەدا
براوەکەش بەس تۆی
Writer(s): Arsh Osman
Lyrics powered by www.musixmatch.com